بە موچەى 700 هەزار

هەلیکار بۆ شوانى راگەیەنرا

964+

وریا فەتاح

بەخێوکەرانى مەڕ و وشتر لە بیابانەکانى سەماوە، لە رێگەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هەلى کار بۆ ئەو کەسانە رادەگەیەنن کە ئارەزوى شوانى دەکەن لە بیاباندا.

خاوەن رانە مەڕ و وشترەکانى بیابانەکانى سەماوە، توشى قەیرانى کەمى شوان بوون، بۆیە لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەلى کار بۆ شوانى رادەگەیەنن کە موچەکەى مانگانەى لە نێوان 500 بۆ 700 هەزار دەبێت.

خالید هادى، کە بەخێوکەرى وشتر و مەڕە لە بیابانى موسەنا، لەبارەى ئەو کێشەیەوە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: لە دوو ساڵى رابردوودا لە بیابان تووشى قەیرانى شوان بوین، بۆیە ناچارین ئەرکەکە بە منداڵەکانمان بسپێرین.

ئەو باس لەوە دەکات، لە رێگەى سایتەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەلى کاریان بۆ شوانى راگەیاندووە و ئەوانەى ئارەزووى ژیانى بیابان دەکەن دەتوانن کارەکە بە دەستبهێنن کە موچەکەى لە 500 هەزارەوە دەستپێدەکات و لە 700 هەزار دەوەستێت.

وادیارە کەس نایەوێت خۆى لە بیایان بدات، چونکە بە وتەى خالید هادى، تائێستا یەک کەس ئەو هەلى کارەى قبوڵ نەکردووە.

هەرچەندە لە رابردوودا کەسانێک هەبوون لە بیابان کارى شوانى مەڕ و وشترەکانیان کردووە، بەڵام وەک خالید باسى دەکات، دواى دەستکەوتى کرێکار خزمەتگوزارى لەشار، بیابانەکەیان جێهێشت.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى شوان پیشه‌ى ئاژه‌ڵدارى رووى له‌ ...

له‌ سنوورى ناحیه‌ى شوان پیشه‌ى ئاژه‌ڵدارى رووى له‌ كه‌مى كردووه‌