دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى سپلیتێك... وێنه: altamyz.com
پێنج رێنمایی پێویست
كارەبای سلێمانی ده‌ڵێت زوو زوو فلته‌رى سپلیته‌كانتان پاكبكه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه یه‌كێك له‌و رێنماییانه‌ش ئه‌وه‌یه كه زوو زوو سپلیته‌كانیان پاكبكه‌نه‌وه.
له‌و رێنماییانه ئاگادارى هاوڵاتیانى كردووه‌ته‌وه، له‌كاتى به‌كارهێنانى سپلیت و ئامێره‌كانى دیكه‌ى ساردكه‌ره‌وه‌دا ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌م سپلیته‌كانتان به‌باشی كاربكات و هه‌میش وزه‌یه‌كى كاره‌باى كه‌م خه‌ه‌رج بكات.
یه‌كه‌م: پێویسته جۆرى سپلیته‌كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى ژووره‌كان، بۆ نموونه ژوورێكى 3×4 سپلیتێكى یه‌ك تۆ‌نى پێویسته، به‌مه‌رجێك ژووره‌كه داخراو بێت، بۆئه‌وه‌ى ئۆتۆماتیك بكات.
دووه‌م: پێویسته ناوبه‌ناو فلته‌ری هه‌وای سپلیته‌كان پاكبكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شوهه‌وای خۆڵاوی‌دا، چونكه ئه‌و خۆڵه رێگرده‌بێت له‌باش كاركردنى، به‌وه‌ش سپلیته‌كه 10%ی وزه‌ی كاره‌با زیاتر سه‌رف ده‌كات.
سێیه‌م: واباشه ئاوت دۆرى (به‌شى ده‌ره‌وه‌ى) سپلیته‌كان تیشكی خۆر لێینه‌دا، ئه‌گه‌ر تیشكى خۆر لێی بدات 10% توانای ئیشكردنیان كه‌متر ده‌بێت، هه‌روه‌ها چوارده‌ورى به‌تاڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى گه‌رمى چوارده‌ورى دوور بكه‌وێته‌وه.
چواره: دانانی سپلیته‌كان له‌رۆژدا له‌سه‌ر پله‌ی (25) له‌و پله‌یه‌دا سپلیته‌كه هه‌وایه‌كى گونجاوت پێده‌دات و ئۆتۆماتیكیش ده‌كات و به‌وه‌ش وزه‌ى كاره‌با كه‌متر سه‌رف ده‌بێت و زیان به‌سپلیته‌كه‌ش ناگات.
پێنجه‌م: داخستنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژوورانه‌ی كه سپلیته‌كه‌ى تێدا به‌كاردێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌وای ژووره‌كه به‌فێنكی بمێنێته‌وه هه‌وای گه‌رمی ده‌ره‌وه نه‌یه‌ته ژووره‌وه.