حاسڵاتی ئەمشەو

ئێران ئامادەیە بەڵام ئیسرائیل لە هێرشکردن پەشیمان بووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ئێران یادی رۆژی سوپای وڵاتەکەی کردەوە و دەیان جۆر موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕؤکەوانی نمایشکرد، بەرپرسانی سوپای ئێران دەڵێن، بۆهەر هێرشێکی ئیسرائیل ئامادەین.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس نوسیویەتی، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ئیسرائیل ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر ئێران بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشەکشەی کردووە.

دوای ئەوەی حزبوڵا بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی سەرکردایەتی سوپای ئیسرائیلی بۆردوومان کرد و 14 سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشوری لوبنان سەرچاوەی ئەو شوێنەیان بۆردوومان کردووە کە حزبوڵا موشەکەکانی ئاراستەکردبوو.

سەرۆکایەتی کۆماری روسیا رایگەیاند، هێزی ئاشتی پارێزی روسی جارێکە دیکە دەگەڕێتەوە ناوچەی ناگۆرن قەرەباخ ئەمەش دوای ئەوەی حەوت مانگ لەمەوبەر هێزەکانی ئازەربایجان ئەو ناوچانەیان لەژێر دەستی ئەرمینیا دەرهێنا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی 250 خێزانی چەکدارانی داعشی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە بۆ کەمپی جدعە لە موسڵ.