برینداریش هەیە

فڕۆکەی جەنگی تورکیا لۆفەکانی کورتەکی بۆردومان کرد

964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادێ

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا، لۆفەکانی کورتەکیان بۆردوومان کرد و زیان بەر سێ ئۆتۆمبێل کەوتووە.

حەسەن ئەحمەد، وەک شایەتحاڵ بە 964ـی وت، “نزیکی کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی لوفەکانی کورتەکی بۆردومانکرد بەوهۆیەوە، سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە بەرد و دار بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووەو بەهۆیەوە ژنێک بریندار بووە.

بەوتەی ئەو شایەتحاڵە، برینی ژنەکە سووکە و نەیانبردووە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام زیانێکی زۆر بەدەوروبەری بۆردوومانەکە کەوتووە.

نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە 964ـی راگەیاند، ئۆتۆمبێل بۆردوومان نەکراوە، تەنیا ئاسەواری بۆردوومان بەر چەند ئۆتۆمبێل کەوتووە و نەمانزانیوە هیچ کەسێک بریندار بوبێت.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی رێکخراوی CPT ئەمریکی بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی رێگای پێچاوپێچی چیای کورتەکیان لە ناحیەی سەنگەسەر کرد، لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی برینداربوونی هاووڵاتییەکی مەدەنی هەیە لەم بۆردوومانەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بریندارێک نەگەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی سنوری ئەم ناوچەیە.

لۆفەکانی چیای کورتەک بە پێچاوپێچی ناسراون، رێگایەکە بەرەو قەندیل و ئەو شوێنانەی کە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێیە.

بەهۆی مەقەستکردنی دوو بارهەڵگر رێگای لۆفەکانی کورتەک ...

بەهۆی مەقەستکردنی دوو بارهەڵگر رێگای لۆفەکانی کورتەک داخرا