وتەبێژى وەزارەتى دارایى بۆ 964 ئاشکراى دەکات

کەى موچەى مانگى چوار دابەش دەکرێت؟

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

وتەبێژى وەزارەتى دارایى زانیارى نوێ لەبارەى دابەشکردنى موچەى مانگى نیسان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەوەى لەسەر ئێمە بێت ئەنجامى دەدەین.

هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى بە 964ـى وت،”لەدواى پشوى جەژنەوە داوامان لەسەرجەم وەزارەت و دەستەکان کردووە کە لیستى موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى چوار ئامادەبکەن و لەگەڵ تەواوبوونى، لیستەکە رەوانەى بەغدا دەکەین”.

هەرچەندە هیچ وادەیەکى دیاری نەکرد بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى چوار، بەڵام وەک باسى کرد ئەو رێکارانەى پێویستن وەزارەتى دارایى دەیانگرێتەبەر.

هیواشى خواست وەزارەتى دارایى عێراق، پاڵپشت بە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى پابەند بێت بە ناردنى موچەى مانگى چوار، هاوشێوەى مانگى رابردوو.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

دوو موچەکە هاوڵاتیان و بازاڕى بوژاندەوە

دوو موچەکە هاوڵاتیان و بازاڕى بوژاندەوە