داوا دەکەن بەردەوام بێت
دوو موچەکە هاوڵاتیان و بازاڕى بوژاندەوە
964+
ژوورى هەواڵ
دواى هاتنى موچەى مانگى شوبات و راگەیاندنى لیستى موچەى مانگى سێ کە بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنى بکرێت، روحى بەبەر بازاڕدا کردەوە و هاوڵاتیان بەلێشاو روویان لە بازاڕ کردووە و کەلوپەل و پێداویستییەکانیان دەکڕن.
هاوڵاتیان وێڕاى دەربڕینى دڵخۆشى بەو دوو موچەیە، دەڵێن خەڵک و بازاڕ بووژاوەتەوە.
964 لە هەولێر و سلێمانى راو بۆچوونى چەند هاوڵاتییەکى وەرگرت و ئەوان بە روویەکى گەش و دڵخۆشییەوە گوزارشتیان لەو دۆخە کرد و دەڵێن، ئەگەر موچەى مانگى دوو بۆ دانەوەى قەرزەکان بووبێت، بە موچەى مانگى سێ دەتوانین پێداویستى جەژن بکڕین.
یەکێک لە هاوڵاتیانیش وتى،”داوا دەکەین بەردەوام بێت”.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح