کەی؟
مێردمنداڵێک بە جەڵتە گیانی لەدەست دا
+964
ئاکام غەفور- سۆران
مێردمندالێک لە ناو بازاڕی سۆران گیانی لە دەست دا، کە تەمەنی 14 ساڵە و دەڵێن بە “جەڵتە” بووە.
مێردمنداڵەکە شەوی رابردوو چووەتە ناو بازاڕی سۆران، لەوێ تەندروستی تێکچووە، تا دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە..
مێرمنداڵەکە دانیشتووی شاری سۆرانە و تەمەنی 14 ساڵە.
حەمرین حەمەدەمین بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاشتی، بە 964ـی وت، “شەوی رابردوو کەسێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام تا گەیشتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، دوای رێکاری پێویست بۆ پزیشکی دادی بەڕێکرا”.
وتیشی، بە پێی راپۆرتە پزیشکییەکان جەڵتە لێی داوە و بەمە مردووە، بە پێی قسەی کەسوکاریشی دوو رۆژ لەمەوبەر تەندروستی تێکچووە و کۆمەڵێک نیشانەی لێ دەرکەوتووە، کە نیشانەی جەڵتەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا