41 یارییە سیتى لە ئیتیحاد نەدۆڕاوە

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات

964+
وریا فەتاح

یاریگاى ئیتیحاد لە دڵى شارى مانچێستەردا، دەبێتە خەونى ملیۆنان هاندەر لەسەر زەوى، هەندێ لەوێ خەونەکانیان بەدی دێت و هەندێکیشیان لەوێ خەونەکانیان دەنێژن.

کاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو بە کاتى هەولێر، مانچێستەر سیتى بە رابەرایەتى پێپ گواردیۆلا، میوانداریى یانەی ریال مەدریدى پاشاى چامپیۆنزلیگ دەکات له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتدا.

یارىی چوونى قۆناغى هەشت لە نێوان ستیزن و مێرەنگى کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌فته‌ی رابردوو بەڕێوەچوو، بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتایى هات، بۆیە لە یارییەکەى ئەمشەودا هەردوو یانە بە دواى گۆڵ و بردنه‌وه‌دا دەگەڕێن.

بە لەبەرچاوگرتنى مێژوو، دۆڕاوى یارییەکەى ئەمشەو یانەى ریال مەدرید دەبێت، چونکە سیتى هەرگیز لە ئیتیحاد بە ریال مەدرید نەدۆڕاوە، جگە لەوەش 41 یارى رابردووى سیتى لە ئیتیحاد بەبێ دۆڕان بۆ تیپه‌كه‌ کۆتایى هاتووە.

لە وەرزى 2012ـەوە تا ئەمڕۆ، هەردوو یانە 13 یارییان لە خولى یانە پاڵەوانەکانەوە ئەنجامداوە، مان ستى لە پێنج یاریدا براوە بووە و ریاڵ مەدریدیش لە چوار یاریدا براوە بووە، هەردوو یانەش لە چوار یاریدا یەکسان بوون.

ریال بۆ یاریی ئه‌مڕۆ پێكهاته‌كه‌ی تۆكمه‌یه‌ و ته‌نیا چوامینی یاریی ناكات، له‌ به‌رامبه‌ردا مان سیتییش كایڵ واكه‌ر و دی برۆینی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دیار نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یان یه‌ده‌گ به‌شدار ده‌بن.

ئه‌نچیلۆتی پێکهاتەی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی مان سیتی ئاشك...

ئه‌نچیلۆتی پێکهاتەی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی مان سیتی ئاشكرا كرد