كتێبی نوێ نمایش ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر ده‌کرێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به به‌شداریی 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ 16مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و و 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگه‌كه ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی پێشانگاكه له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ستپێبكات و تۆری 964 هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی میدیایی پێشانگاكه‌یه و له هه‌مان كاتدا سته‌یجی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت و بڕیاره رووماڵێكی به‌رفراوانی كاره‌كانی پێشانگاكه‌كه بكات.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 زیاتر لە یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار ناونیشانی کتێب لە پێشانگاكه ده‌خرێنه‌ڕوو، 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان و عێراق، میسر، لوبنان، سوریا، ئوردەن و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دیكه‌وه بەشدارن، هەندێ لەو دەزگایانە بە رێژەی 50% داشکاندنیان بۆ کتێبەکانیان کردووە، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و وه‌شانخانه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كتێبی تازه‌یان چاپكردووه و ئه‌مڕۆ نمایشی ده‌كه‌ن.
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، تا رۆژی 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ساڵی پاریش بەهەمان شێوە 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگاکە بوو بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی رووماڵی دەکرد و یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین خولەکانی ئەو پێشانگایە.