کەڕووی هەڵهێناوە

یەک تۆن قەڕنابیت خرایە ئۆتۆمبێلی خۆڵەوە

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجەوە دەست گیرا بەسەر یەک تۆن قەڕنابیتی خراپ بوو کە ویسترابوو ساخ بکرێتەوە.

قایمقامی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە دەستگیرا بەسەربڕێکی زۆر لە قەڕنابیت کە بڕەکەی یەک تۆن بوو کە دەویسترا ساخبکرێتەوە لەئانجامدا لە ناوبرا.

دەشڵێت، پاش پشکنینی فیزیکی بۆ قەڕنابیتەکان دڵنیا بوون کە شیاوی خواردن نەبوو چونکە کەڕووی کردبوو لەبەرئەوە دەستی بەسەردا گیراو تەلەف کرا.

خاوەنی قەڕنابیتە خراپ بووەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

زیاتر لە 10 تۆن باینجانی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا

زیاتر لە 10 تۆن باینجانی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا