ئەمشەو لە ئاکرێ

لە کاتی یاریدا زمانی هەڵگەڕایەوە گیانی لەدەست دا

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

گەنجێکی ئاکرێ لە کاتی یاریکرندا زمانی هەڵگەڕایەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو (سێشەمە 17.4.2024) گەنجێک کە دانیشتووی ئاکرێیە، لە کاتی یاریکردندا تووشی زمان هەڵگەڕانەوە بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو گەنجە ناوی سەهەند عومەرە، خەڵکی گوندی کەلاتە لە قەزای ئاکرێ و تەمەنی 17 سالە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ، بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیەندرایە فریاکەوتنی ئاکرێ، کە بەهۆی هەڵگەڕانەوەی زمانەوە گیانی لەدەست دابوو.

وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێیە، کەمێکیتر تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کوڕێک تەرمی باوکی بۆ پزیشکی داد دەهێنا لە رێگا وەرگەڕا ...

کوڕێک تەرمی باوکی بۆ پزیشکی داد دەهێنا لە رێگا وەرگەڕا خۆیشی گیانی لەدەستدا