سێ جۆر و یه‌ك چاره‌سه‌ر
له هه‌ولێر جۆره‌كانى ژه‌نگى گه‌نم و چاره‌سه‌ركردنى ئاشكرا ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینەوەى كشتو‌كاڵى هەولێر، دواى بەدواداچون و پشكنین بۆ کێڵگەكانی گەنم جۆره‌كانى ژه‌نگى سه‌ر گه‌نم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت له سێ لاوه ژه‌نگ رووبه‌ڕووى گه‌نمه تازه چێندراوه‌كان بوونه‌ته‌وه.
ژەنگى گه‌نم، نەخۆشیەکی كەڕووی زۆر كوشندەیه و كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر بەرهەمی گەنم.
بەرێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر، جۆره‌كانى ژه‌نگى گه‌نمى به سێ جۆر ئاشكرا كردووه له‌وانه‌ش ژەنگی قەد، كه قەدى گه‌نمه‌كان ده‌گرێته‌وه و له پله‌ى گه‌رمی و وشكیدا زیانى زۆر به به‌رهه‌می گه‌نم ده‌گه‌یه‌نێت.
ژەنگی گەڵا، لە كاتی بوونی پلەی گەرمای مامناوەند و شێی زیانى زۆر به به‌رهه‌مه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
سێیه‌م جۆر ژەنگی هێڵه، كە ئەویش هەر تووشی گەڵا دەبێت و هۆكاری سەرەكى ئەم نەخۆشیه بوونی شێی زۆره.
یۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌و تەرزه گه‌نمانه بچێندرێت، كە بەرگرییان بەهێزه بۆ نەخۆشییەكه و ئه‌و زه‌وییانه‌ش كه گه‌نمى لێده‌چێندرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رهه‌مێكی وه‌ك پاقله‌ى لێچێندرابێت پێویسته سه‌رله‌نوێ بكێڵدرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لەكاتی تووشبوون باشترین چارەسەر بەكارهێنانی قركەری كەڕووه لە قۆناغەكانی سەرەتایی، واته نەگەیشتبێته گوڵەگەنم و دەنکەكان.