پۆستهرێكیان بڵاوكردووهتهوه
مۆنزا دەفع بووە و تا 2103 نازناوی ئهپتاڵی داگیر كردووه
964+
بەشی وەرزش
هەوادارانی یانەی مۆنزای ئیتالی هەر بۆ خۆشی پۆستەرێکیان دروستکردووە و گوایە ئیتر هەتا 78 ساڵی دیکە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ئەوان دەبێت، ئەوەی لە زمانی خەڵکی خۆمان پێی دەوترێت (ئەپتاڵ).
یانەی مۆنزا ساڵی 1912 دامەزراوە، بەڵام هەمیشە لە خولەکانی پلە چوار و پلە سێی ئیتالیا بووە، ساڵی 2020 توانی لە خولی سیریا (C) سەربکەوێت بۆ سیریا (B) ساڵی پاریش گەیشتە خولی پلە یەکی ئیتالیا، ئێستا جەماوەرەکەی وا دەفع بوون دەڵێن ئیتر لە ساڵی 2026ەوە هەتا 2103 بەهیوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مەبن.
وانەبێت مۆنزا حاڵی زۆر باش بێت، ئێستا لە پلەی یانزەیەمی خولی پلە یەکی ئیتالیادایە (سیریا A)، ئەمساڵ 11 جار دۆڕاوە و 10 جاریش یەکسان بووە و 11 یاری بردووەتەوە، یەکێک لە قوربانییەکانی دەستی یانەی ئەی سی میلان بوو.
مۆنزا بهم ساڵانهی دوایی لهلایهن سێلڤیۆ بێرلسكۆنیی سهرۆكی پێشووی یانهی میلان و سهرۆك وهزیرانی پێشووی ئیتالیا كڕایهوه، بهڵام بێرلسكۆنی پارساڵ كۆچی دوایی كرد.