لە سلێمانی

لە رۆژی ژینگەدا 423 کارمەندی مین خەڵات کران

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە شاری سلێمانی خەڵات بەخشرایە 423 کارمەندی مین و هۆکاری پێبەخشینی خەڵاتەکەش رۆژی ژینگەی کوردستان بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.4.2024 رۆژی ژینگەی کوردستان بوو و رێکخراوی شار بەو بۆنەیەوە ئەو کارمەندانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانیی خەڵات کرد.

دانا جەمال، سەرۆکی رێکخراوی شار بە 964ـی وت، “دابەشکردنی خەڵاتەکە لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی کارمەندانی مینە بۆ پاککردنەوە و نەهێشتنی مەترسی لەسەر ژینگەی کوردستان”.

باسی لەوەش کرد، لە رێکخراوەکەیاندا هەر ساڵە و بە جۆرێک یادی رۆژی ژینگەیان کردووەتەوە و ئەمساڵ کارمەندانی مینیان بەسەرکردووەتەوە، کە مەرگی خۆیان خستوەتە پێش پاکردنەوەی ژینگەی کوردستان.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

ژینگەی هەرێم: خۆمان لە تیشکی چەکە ئەتۆمییەکان دەپارێزی...

ژینگەی هەرێم: خۆمان لە تیشکی چەکە ئەتۆمییەکان دەپارێزین