لە رێگەی سیستمێک

ژینگەی هەرێم: خۆمان لە تیشکی چەکە ئەتۆمییەکان دەپارێزین

964+

ژووری هەواڵ

ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی و حكومەتی عێراق، دەڵێن پلانی پێشوەختەیان هەیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو تیشکەی کە لە ئەنجامی تەقاندنی چەکی ئەتۆمی و چەکە قەدەغەکراوەکاندا بڵاودەبێتەوە.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ هەن بۆ پێوانی پاشخانی تیشكی لە هەرێم کە لە فەرمانگەکانی ژینگەی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێگیر کراون.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان دەستەی ژینگەی هەرێم و عێراق، بڕیارە ئەو سیستمانە لە فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌ی زاخۆ، ئیداره‌ی راپه‌ڕین، ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی سۆران دابنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024، ئەحمەد محەمەد، بڕیاردەری ئەنجومەنی باڵای ژینگەی هەرێمی کوردستان بە 964ی راگەیاند، “ئەو چەکە قەدەغەکراوانەی کە لە شەڕی غەززە، یاخود جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا بەکاردەهێنرێن تیشک بڵاودەکەنەوە و دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی، ئێمە بەم سیستمانە دەزانین ئەو تیشکانە هاتووە یاخود نا”.

بە مەبەستی هەماهەنگی کردن، رۆژی 9.1.2024، شاندێکی “سەنتەری خۆپاراستن له‌ تیشك”ـی سه‌ر بە وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق، سەردانی دەستەی ژینگەی هەرێمیان کردووە.

حکومەتی عێراق دەیەوێت وزەی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت

حکومەتی عێراق دەیەوێت وزەی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت