مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
جامی ئاسیا و گه‌یشتن به ئۆڵمپیاد
ئه‌م ئێواره‌یه عێراق یاریی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كاتی ئۆڵمپی “ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان” ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند ده‌بێته‌وه.
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له قه‌ته‌ڕ به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده دوێنێ ده‌ستیپێكرد و له كۆتاییدا كیشوه‌ری ئاسیا له رێی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌وه، سێ كورسی و نیوی له ئۆڵمپیادی پاریس 2024 بۆ دیاریی ده‌كرێت، به مانای ئه‌وه‌ی سێ هه‌ڵبژارده راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه ئۆڵمپیاد و هه‌ڵبژارده‌ی چواره‌میش یاریی پاشكۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌فریقا ده‌كات.
یارییه‌كان تا كۆتایی ئه‌م ده‌خایه‌نێت و ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی تێدایه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده كردووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ژاپۆن – چین “ئێستا به‌رده‌وامه”
عێراق – تایله‌ند 06:30
كۆریای باشوور – ئیمارات 06:30
سعودیه – تاجیكستان 09:00.