بارانی بەخوڕ و رەشەبایە

یاری عەین و هیلال دواخرا

964+

سۆما حەکیم زادە

هەرچەند بڕیار بوو ئەمشەو لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئاسیا، هەردوو یانەى هیلالى سعودى و عەینى ئیمارانى رووبەڕووى یەک ببنەوە، بەڵام لەبەر ناسەقامگیرى رەوشى کەشوهەوا یارییەکە دواخرا.

فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئاسیا، بڕیاریدا بەهۆى ناسەقامگیرى رەوشى کەشوهەوا یارییەکەى عەین و هیلال بۆ ماوەى 24 کاتژمێر دوا بخرێت.

بڕیار بو یارییەکە کاتژمێر 7:00ـى ئەم ئێوارەیە ئەنجام بدرێت، بەڵام کەشناسى ئیمارات هۆشداریدا لە ناسەقامگیرى کەشوهەوا و پێی وایە مەترسى لەسەر یاریزانەکان دروست دەبێت، هەر بۆیە فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئاسیا بڕیاریدا یا یارییەکە بۆ ماوەى 24 کاتژمێر و بۆ رۆژى چوارشەممە دوابخات.

ئەمشەو دۆن لە چامپیۆنس لیگ یارى دەکات

ئەمشەو دۆن لە چامپیۆنس لیگ یارى دەکات