حاسڵاتی ئەم بەیانییە
سەرۆکی ئێران هەڕەشە دەکات و رووسیاش فڕۆکە بۆ ئێران دابیندەکات
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکی ئێران لە نوێترین راگەیاندراودا دەڵێت، بەهێزترین و بەئازارترین وەڵاممان دەبێت بۆ بچووکترین کردەوە کە کاریگەری لەسەر خاکی ئێران و بەرژەوەندیەکەی بکات.
واشنتۆن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی هەواڵگری دەڵێت، رووسیا بەڵێنی دابینکردنی چەندین جۆر فڕۆکەی جەنگی بە ئێران داوە، بۆ بەرگری کردنی وڵاتەکەی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەیەوێت ئێران سزا بدات و دەڵێت، ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان کاردەکەین تا بتوانین سزا لەسەر ئێران بسەپێنین و بەربەست بخەینە بەر ئەو چالاکیانەی کە ناسەقامگیری لە ناوچەکە دروست دەکەن.
پنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا دڵنیایی بەرگریکردنی داوەتە ئیسرائیل کە پاڵپشتی بکات و ئارامی وڵاتەکەی بپارێزێت.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق راگەیاند، عێراق هەوڵدەدات کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهێنێت بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی گەلەکەی گەرەنتی بکات هەروەها لایەنی ئاسایش و هەواڵگریەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەهێزبکات.