لە ئێران

دوو هاوسەر سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کرا

964+

توانان نەقی

سزای سێدارەی دوو هاوسەر لە بەندیخانەی زنجانی ئێران کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاوسەرە ناویان ئیسماعیل حسێنیان تەمەن 29 ساڵ و مەرجان حاجیزادەی تەمەن 19 ساڵە خەڵکی ناوچەی سایین قەڵان.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەم دوو هاوسەرە خەڵکی سایین قەڵا و دانیشتووی شاری زەنجان بوون، نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە شاری زەنجان دەستبەسەر کران و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.

دەشڵێت، هیشتا تا کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان میدیاکانی سەربەحکومەتی ئێران جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.

بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوە، تەنیا لە مانگی رابردوو 18 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، سەبارەت بە تۆمەتی لەسێدارەدراوەکانیش، رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە، “یەک حاڵەت بە تۆمەتی سیخوڕی، 10ـیان بە هۆکاری کوشتن بەئەنقەست و حەوتیشیان بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دراون”.

مانگی رابردوو 18 هاوڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون

مانگی رابردوو 18 هاوڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون