مەرجەکانی چین؟

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پێویستی بە 12 ئۆتۆمبێلە بۆماوەی ساڵێک

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی بۆماوەی ساڵێک دەیەوێت 12 ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرێت و ئاگاداریەکی بڵاوکردوەتەوە.

موحسن عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە سلێمانی بە 964ی راگەیاند، مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلانەی داواکاری پێشکەش دەکەن لەم سی جۆرە بێت، (نیسان پاترۆڵ، تویوتا لاندکروز، پیکاب دەبڵ ئەکسل).

ئەوەشی وت، ئەمساڵ رێکخراوی IPSی سلۆڤینی یارمەتی بەڕێوەبەرایەتیەکەی داوە بۆ بەکرێ گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و مەرجە ئەوەی داواکاری پێشکەش دەکات خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێلەکەی هەبێت، بەیانیان لەگەڵ تیمەکان دەردەچێت تا ئەو کاتەی دەوامیان تەواو دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەبەیانی رۆژی سێشەممە 16.4.2024 بۆماوەی سێ رۆژ فۆڕم لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیەکە دابەش دەکرێت، لە سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک پردی کۆبانی، تەلاری رۆیاڵ پاڵاس فۆڕم دابەش دەکرێت.

موحسن عەبدولکەریم دەڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هەولێر و دهۆکیش گیراوە، بەڵام لەپێناو ئەوەی بەشێوەیەکی شەفاف کارەکانی وەرگرتنی شۆفێر بەڕێوەبچێت، لەرێگەی فۆڕمەوە ئەو شۆفێرانە وەردەگرن.

ده‌زگاى كاروبارى مین پێویستى به‌ 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌

ده‌زگاى كاروبارى مین پێویستى به‌ 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌