گشتاندنی بۆ کراوە

وەزارەتی دارایی چەند جۆرێک لێخۆشبوون دەخاتە بواری جێبەجێکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گشتاندنی بۆ ژمارەیەک بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرکرد کە کەمکردنەوەی گومرگ و لێخۆشبوون لە قەرزەکانی سەر هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

یەکێک لەو بڕیارانەی کە گشتاندنی بۆ کراوە تایبەتە بە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بە رێژەی 50% کە بۆ ماوەی ساڵێک جێبەجێدەکرێت و دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەکرێتە.

بە گوێرەی یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە وەزارەتی دارایی گشتاندنی بۆ کردووە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی 100%ـی دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکارانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، تایبەتە بە داشکاندنی 20%ـی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، ئاو، خۆڵ و خاشاک، سەرپێچیی هاتوچۆ و کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

دەقی بڕیارەکان ئەمانەن:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):