گرافیك: 964+
سۆراغى 964
ئایا له ئاكرێ هیچ پزیشكێك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه ده‌نگۆى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى پزیشكێك له یه‌كێك له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى ئاكرێ بڵاوبووه‌ته‌وه، تۆمه‌ته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه‌ى خراپی به دا‌و و ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون كردووه.
964 بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌ك له عیماد حسێن وته‌بێژى پۆلیسی ئاكرێ و نێچیرڤان فه‌خره‌دین وته‌بێژى ته‌ندروستى ئاكرێوه كرد، هه‌ردووكیان ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه كه‌یسێكی له‌وشێوه‌یه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان هه‌بێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون له ئاكرێ كه پزیشكه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كارده‌كات، بۆ 964 دووپاتی كرده‌وه كه پزیشكێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و تۆمه‌ته‌كه‌شی بردنى ده‌رمانه له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانى ئاكرێ.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتیشی “ئێستا كه‌یسی ئه‌م پزیشكه له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌یه”.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌بڕیاری دادگا پشكنین بۆ ماڵى ئه‌م پزیشكه و بۆ كامێراكانى چاودێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش كراوه و ده‌شڵێت “ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌م پزیشكه بۆ نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه”.