لە سلێمانی

بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بۆ وەرگرتنی پارە دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانراوە ئەو دوو تۆمەتبارە کە بە پیی مادەی 452 لە یاسای زادانی عێراقی فەرمانی گرتنیان هەبووە دەستگیر بکرێن.

مادەی 452 لە یاسای سزدانی عێراقی تایبەتە بە هەڕەشەکردن بۆ داواکردنی پارە و شتی دیکە ،سزاکەشی هەندێک جار بە بەندکردن یان زیندانیکردن بۆ کەمتر لە 10 ساڵ دیاری دەکرێت.

پۆلیس دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبار (ز، ع – د، ع) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا