30% خه‌ڵك ئاژه‌ڵه‌كانیان فرۆشتووه
له سنوورى ناحیه‌ى شوان پیشه‌ى ئاژه‌ڵدارى رووى له كه‌مى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ژیانیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارى بوو، وازیان له‌و پیشه‌یه هێناوه و هۆكاره‌كانیش بۆ گرانبوونى نرخى پێداویستییه‌كانى به‌خێوكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌شی ڤێتێرنه‌رى شوان ئه‌و زانیاریانه‌ى به 964 داوه‌و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له ئێستا زیاتر له 30% خه‌ڵكه‌كه ئاژه‌ڵه‌كانیان فرۆشتووه.
د.سۆزانه ئیبراهیم، به‌رپرسی به‌شی ڤێتێرنه‌رى ناحیه‌ى شوان به 964ـى راگه‌یاند، گرانبوونى نرخى پێداویستییه‌كانى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ هۆكارى سه‌ره‌كى وازهێنانى ئه‌م خه‌ڵكه‌یه له پیشه‌ى ئاژه‌ڵدارى.
وتیشی “تاوه‌كو ساڵى 2020 له‌سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌كه‌مان زیاتر له 100 هه‌زار سه‌رئاژه‌ڵى جۆراوجۆر هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا زیاتر له 30% ئه‌و ژماره‌یه نه‌ماون”.
زۆرترین ژماره‌ى ئاژه‌ڵى سنوورى ناحیه‌ى شوان به پله‌ى یه‌كه‌م مه‌ڕ، ئینجا بزن و مانگایه.
به‌رپرسی ڤێتێرنه‌رى، باس له‌وه‌ده‌كات له سنووره‌كه‌یان دوو به‌یته‌ریه هه‌یه كه یه‌كێكیان سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم و دووه‌میشیان سه‌ر به به‌غدایه، به‌ڵام ده‌ڵێت، وه‌كو پێویست ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵى لێ نییه.
ناحیه‌ى شوان، سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکووکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە، زیاتر له 35 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى و زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به كارى ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵكردنه‌وه خه‌ریكن.