98 خولەک یاریی کردووە
ئارده گوله‌ر ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مانگی هه‌نگوینیی نێوان ئاردا گوله‌ری یاریزانی تورك و یانه‌ی ریال مه‌درید
كۆتایی هات و یاریزانه‌كه داوای رۆیشتن ده‌كات.
رادیۆی ماركا بڵاویكرده‌وه، ئاردا گوله‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش لاریی نییه له رۆیشتنی گوله‌ر و پاڵپشتیی بیرۆكه‌كه ده‌كات.
ئارده گوله‌ر بێزاره له‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه و به‌شداریی یارییه‌كانی تیپه‌كه ناكات، به جۆرێك ئه‌م وه‌رزه له 7 یاری به‌شداریی كردووه و به گشتی 98 خوله‌ك یاریی كردووه.
ئاردا گوله‌ر هاوینی رابردوو له فه‌نه‌رباخچه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌هۆی پێكانه‌وه له تیپه‌كه دابڕابوو.