یاوەرێکى وا بە 964 دەڵێت

“هێرشەکانى ئێران سەردانەکەى سودانى بۆ ئەمەریکا بەهێزتر کرد”

964+

وریا فەتاح

نووسەر و شرۆڤەکارێکى سیاسى، کە شاندى سودانییە بۆ واشنتۆن، پێى وایە هێرشەکەى ئێران کاریگەر لەسەر خشتەى سەردانەکەى سەرۆک وەزیران نەبووە بۆ ئەمەریکا، بەڵکو گرنگى سەردانەکەى زیاتر کرد.

حەمزە مستەفا، نووسەر و شڕۆڤەکاری سیاسی بۆ 964 وتى، “هێرشەکانى ئێران شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو، پێشتریش چەندین رووداوى لەو شێوەیە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام سەردانەکە هەڵنەوەشێنرایەوە و تەنانەت رێکەوتى سەردانەکەش دوانەخرا”.

ئەو ئەندامەى شاندەکەى عێراق بۆ ئەمەریکا پێى وایە، عێراق و ئەمریکا لە زۆر خاڵدا پەیوەندی ئاڵۆزیان هەیە، بە تایبەتی لەگەڵ کوتلە چەکدارییەکاندا، ئەمەش ئاڵۆزییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و سودانى لەم سەردانەیدا گفتوگۆى چارەسەرکردنى ئەو فایلانە بکات.

لە بارەى ئەگەرى گۆڕانکارى لە پلانى سەردانەکە و خشتەى کۆبوونەوەکان، حەمزە مستەفا پێى وایە، بەرنامەی سەرۆک وەزیران و پلانی سەردانەکە ناگۆڕێت و هێرشەکانى دوێنێش هیچ شەرمەزارییەکی بۆ سودانی و شاندى یاوەری نەبووە، چونکە عێراق بە فەرمی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا هەیە و دەتوانێت رۆڵێکى گەورە لە نێوان هەردوولا ببینێت.

بە قسەى ئەو شرۆڤەکارە بێت، هێرشەکان رەنگە ببێتە هۆى دەرکەوتنی گرنگیی رۆڵی عێراق  بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و نزیککردنەوەی لایەنەکان.

"یەکشەممە فڕۆکەکەی سودانی و شاندەکەی لە ئەمریکا دەنیشێتەوە"

"پڕوپاگەندەى سەردانى سودانى بۆ ئەمەریکا بەهاى دۆلارى دابەزاند"