هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە هەڵەبجە رادەگەیەندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە رۆژی 16ـی ئەم مانگەوە تا هەفتەیەک هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە پارێزگای هەڵەبجە رادەگەیەندرێت و نەمام بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

هەڵمەتەکە بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستانەوە دەبێت و چەندان چالاکی ئەنجام دەدرێت.

سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکە بۆ گرنگیدانە بە رۆژی جیهانیی ژینگە و بەهانەیەکیشە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی تا هاوڵاتیان لە زیانگەیاندن بە ژینگە دووربکەونەوە.

وتیشی، “بەشێکی هەڵمەتەکە دابەشکردنی نەمامی بێبەرامبەر بەسەر ماڵاندا تا بیانڕووێنن و خزمەتیان بکەن و ژینگەیەکی سەوزتر و تەندروستتر فەراهەم بکەن”.

964 دەزانێت، دابەشکردنی نەمامەکان قوتابخانە و سەرجەم رێکخراوەکان دەگرێتەوە و نەمامیان دەدرێتێ تا بیانڕووێنن لە هەرشوێنێک کە مەبەستیانە.

“پێشتریش هەڵمەتی جۆراوجۆری هۆشیاریی ژینگەیی و نەمامناشتن و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بەڕێوەچوون و بەردەوامیش دەبین بۆ زیاتر سەوزکردنی سنووری پارێزگای هەڵەبجە”، ئەوەش قسەی سەرهەنگ عەبدولڕەحمانە.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگ...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لێپێچینەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان دەکات