ئه‌مڕۆ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ده‌ست دا
بایرن میونشن له‌گه‌ڵ زیدان كه‌وته گفتوگۆ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زه‌ینه‌دین زیدانی فەڕەنسی، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید، بۆ گەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکان، کەوتە دانوستاندنێکی رژد.
بە گوێرەی رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، زیدان لەم دواییانەدا لەگەڵ بایرن میونشن دانوستاندنێکی رژدی کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو شوێنی تۆماس توخێل بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر زیدان ئۆفەرەکانی پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆسی رەتکردبووەوە، بەڵام ئێستا کراوەیە بۆ گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان.
روونیشیکردەوە، بایرن میونشن لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی بە بریکاری زیدانەوە کردووە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی زیزۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ كاری راهێنان بزانێت.
سەرچاوەکان بۆ رۆژنامه‌كه‌یان پشتڕاستکردەوە، دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەستیپێکردووە.
وه‌ك زانراوه، ئیدارەی بایرن پێشتر گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێك كردووه بۆ جێگرتنەوەی توخێل، وەک جولیان نایگلسمان و هانزی فلیک و خۆزێ مۆرینیۆ، بەڵام زیدان دوا بژارەیە کە بەرپرسانی باڤاریا بۆ وەرگرتنی مه‌شقی یانه‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.