ئامار قسە دەکات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كه‌می مێژووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئامار و مێژووی تۆپی پێ لیستی نوێی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد، كه زۆرترین یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان له ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام داوه.
له لیسته نوێیه‌كه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه به ئه‌نجامدانی 214، له دوای ئه‌و چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری ئێستای بارسێلۆنا دێت، كه 195 یاری كردووه، له پله‌ی سێیه‌م پێپی رینای گۆڵپارێزی پێشووی لیڤه‌رپوول دێت به 194 یاری.
هه‌روه‌ها پله‌ی چواره‌م بۆ ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانییه به 193 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كان.
هه‌روه‌ها لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتین له پله‌ی حه‌وته‌مه به 175 یاری و كه‌ریم بنزێماش له پله‌ی ده‌یه‌مه به 171 یاری.
لیسته‌كه دوای ئه‌وه نوێكرایه‌وه، مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی بایرن میونشن ژماره‌ی یارییه‌كانی له خوله نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌یانده 150 یاری.