دوو دەستکەوت

رۆ‌ژێکی مێژوویی چاوەڕێی “گەزیزە” دەکات

+964

چاوان خەلیل

لەم چەند رۆژەدا گەزیزە عومەر شانۆکار و دەرهێنەرو ئەکتەری دیار دوو دەستکەوتی گەورە پێکەوە بەدەست دەهێنێت، لە یەکەمیاندا خەڵاتی شانۆنووسینی پێ دەدرێت و لە دوامیشیاندا کتێبە تازەکەی بڵاودەکاتەوە.

خەڵاتی کارۆ خاڵاتێکی ساڵانەیە و ئەمساڵ خولی شەشەمیەتی و ناوی خولی شانۆنووس و شاعیر “عەبدولڕەحیم رەحمی هەکاری”ی لێنراوەو تێیدا خەڵاتەکە بە نسیبی گەزیزە دەبێت، هەر ئەو رۆژە گەزیزە کتێبە چاپکراوەکەی خۆی بەناوی ” کلوە بەفرەکان پەنجەم ناتەزێنن” بڵاودەکاتەوە، کە بیرەوەرییەکانی خۆی تێدا نووسیوە..

خەڵاتی کارۆ، ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیریی کارۆ ساڵانە دەیبەخشێت و هەر ساڵێکیش ناوی کەسایەتییەکی هەڵگرتووە.

گەزیزە عومەر لە بارەی کتێبە نوێیەکەیەوە بە 964ی وت، ”کاتێک ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە، دەگەرێتەوە بۆ سەدەمی منداڵی کە بەدیار تەلەڤزیۆنێکی رەشوسپی دادەنیشتین و سەرجەم خێزانەکەت لە دەوری کۆدەبوونەوە”.

گەزیزە عومەر عەلی ئەمین، لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، ساڵی 1988 بەشی شانۆی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا تەواو کردووە، دواتر بووەتە بێژەر لە بەشی کوردی رادیۆی بەغدا، پاشان مامۆستای شانۆ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی.

"پێویستە ئەکتەرەکانمان خۆیان پڕ چەک بکەن"