رانیە

لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دوو کەس دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لەکاتى هەڵکەندنى بیرى نایاسایى پۆلیسى راپەڕین لە شارەدێى بۆسکێن دوو کەسى دەستگیرکرد.

رابەر حەسەن، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت، بەشی پۆلیسی شارەوانی رانیە بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لە شارەدێى بۆسکێن دوو کەس لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دەستگیر بکەن.

بە وتەى رابەر حەسەن، دەست بەسەر ئامێرێڪی بیرهەڵکەندندا گیراوە کە دوو کەسەکە بۆ هەڵکەندنى بیر بەکاریان هێناوە.

تۆمەتبارەکان بەپێى مادەى 240 لە یاسایى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

حەوت هەوڵى هەڵکەندى بیر نایاسایى رێگەى لێگیراوە

حەوت هەوڵى هەڵکەندى بیر نایاسایى رێگەى لێگیراوە