خولی ئەستێرەکانی عێراق
زاخۆ لە ناو سلێمانی لە نەورۆزی بردەوە
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە گەڕى22ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەی نەورۆز لە یاریگەی خۆیدا سێ خاڵی لە دەست دا و بە یانەی زاخۆ دۆڕا.
لەناو ژمارەیەكی كەمی هاندەرانیدا لە سلێمانی، یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەورۆزی بردەوە.
گۆڵەکانى زاخۆ لە خولەكی 28 ئەمجەد عەتوان و لە خولەکی 82 فرانك سیدریك تۆماریان كرد.
یانەى نەورۆز 33 خاڵى هەیە و لە ریزبەندی شەشەمدایە، یانەی زاخۆش بە 37 خاڵ شوێن پێی خۆی لە ریزبەندی سێیەمی خولەکەدا قایمتر كرد.
له دوای یارییهكه هاندهرانی نهورۆز ناڕهزایی خۆیان له ئاستی تیپهكه و پلانی راهێنهر دهربڕی، ههندێكیشیان پێش ئهوهی یارییهكه تهواو بێت، یاریگهیان جێهێشت.
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکیان بە چەپڵەڕێزان ماڵئاواییان لە یانەی زاخۆ کرد و رێزیان لێگرتن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا