لێخۆشبوونی 100%

لێخۆشبوون لە سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەلایەتى چووە بوارى جێبەجێکردنەوە

964+

وریا فەتاح

بە پێى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران، لێخۆشبوونى تەواوەتى سزاى دواکەوتنى کەڵەکەبووى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەپێى فەرمانێکى وزارى کە واژۆى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران دەرکراوە، تێیدا هاتووە، تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی كەوتووەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژ پارەكە بدەنەوە، لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتووە:

1-   لێخۆشبون لە تەواوی 100%ـى سزای دواكەوتن كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژدا پارەی تەواوی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن.

2-   سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکە ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن لە رۆژی دەركردنی فەرمانە وزاریەکەوە.

3-   بڕیارەكە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و تا ماوەی 90 رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەر کۆمپانیا و شوێنکارێک دەستەبەرى کرێکارەکانى نەکردب...

هەر کۆمپانیا و شوێنکارێک دەستەبەرى کرێکارەکانى نەکردبێت مامەڵەکانیان رادەگیرێت