ئاگرەکەی ناو بازاری سۆران کۆنتڕۆڵ كرا

+964

ئاکام غەفور – سۆران

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە مۆلیدەیەک کەوتەوە کە تایبەتە بە بازاری تاون سەنتەر لە شاری سۆران، بەرگریی شارستانیش دەڵێت، ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا و مەترسی راستەقینه‌ی له‌سه‌ر تانکی سووتەمەنییەکەی هەبوو.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، “تیمەکانمان زوو چوونە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.
وتیشی، لە تەنیشت مۆلیدەکە تانکییەکی سووتەمەنی هه‌بوو، کە بەهۆی ئاگرەکە مەترسی تەقینەوەی لەسەر بوو، بەڵام زوو ئاگرەکەمان کۆنتڕۆل کرد.

بازاری تاون سەنتەر لە سەنتەری بازاری سۆرانە، بینایەکی دوو نهۆمییە، کە چەند دوکانێک و چێشتخانەیه‌ک و کافتریا و بنکەیەکی کۆڕەک تیلیکۆمی لێیە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگای...

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگایە دەکەوێتەوە