زۆربەیان مەڕن

کوشتارگەکانی گەرمیان زیاتر لە 1500 ئاژەڵیان بۆ جەژن سەربڕیوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک هەفتەدا و لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، کوشتارگەکانی گەرمیان زیاتر لە یەک هەزار و 500 سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.4.2024، د. عوسمان جەمال، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لە رێکەوتی 7.4.2024، تاوەکو 13.4.2024 لە کوشتارگەکانی کەلار، کفری، رزگاری و پێباز یەک هەزار و 637 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون.

ئەو ئاژەڵانەی سەربڕدراون پێکهاتوون لە یەک هەزار و 75 سەر مەڕ، 439 سەر بزن، 141 سەر رەشەوڵاخ.

لەگەڵ هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، هاوڵاتیان روو لە کڕینی گۆشتی سوور دەکەن، بەڵام هێشتا هەرزان نەبووە سەرەڕای کەمکردنەوەی باجی سەر ئاژەڵی هاوردە.

رۆژی 27.3.2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان چەند بڕیارێک دران، یەکێکیان لەوان کەمکردنەوەی رسومات بوو لەسەر هێنانی ئاژەڵی هاوردە بە رێژەی %50، ئەم بڕیارە لە رۆژی 3.4.2024 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڤێتێرنەری گەرمیان دەستیگرتووە بەسەر 12 تۆن گۆشتی سوورد...

ڤێتێرنەری گەرمیان دەستیگرتووە بەسەر 12 تۆن گۆشتی سووردا