بەشێوەیەکی کاتی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ی راگەیاند، هەموو گەشتێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر وەستاوە.

دوای دەستپێکردنی هێرشە درۆنیەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەڵێت، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق تا کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیانی یەکشەممە رادەگیرێن و ئەو کاتە ئەگەری نوێکردنەوەی راگرتنی گەشتەکان هەیە.

راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی عێراق دوای هێرشێکی چڕی درۆنی دێت کە ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە.