ئەمڕۆ، رۆژى ئەوان بوو

ناوى پێنجوێن لە چییەوە هاتووە؟

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن بە گەورە و بچوکەوە لە سەیرانگای سێچاکان کۆبوونەوە و فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێنیان ئەنجامدا.

فێستیڤاڵەکە ساڵانە لە یەکەم هەینی مانگی پێنجدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رەوشى کەشوهەوا دواکەوت.

قادر حەمەساڵح نوسەر و ئاگادار لە مێژووی پێنجوێن، لەبارەى ناوى پێنجوێنەوە بە 964ـى وت،”پێنجوێن مێژوویەکى کۆنى هەیە و بۆ ناوەکەشى چەن سەرچاوەیەکى هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە پێشتر پێنج گوند لە چوار دەورى یەک بوون و پێنج وێنەى هەبووە، چەند سەرچاوەیەکى تریش گێڕانەوەى جیاوازیان هەیە”.

ماوەی حەوت ساڵە فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن بەرێوەدەچێت و بڕیاریانداوە هەموو ساڵێکیش یادى بکەنەوە.

پێنجوێن لە ساڵی 1959دا بووە بە قەزا و لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانەکەی سەروو 30 هەزار کەسە و دانیشتوانەکەی زۆربەیان سەرقاڵى کارى کشتوکاڵین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەقڵاوەییەکان بە فێستیڤاڵ رۆژی قەزاکەیان بەرێکرد

شەقڵاوەییەکان بە فێستیڤاڵ رۆژی قەزاکەیان بەرێکرد