50 درۆن ئاراستەی ئیسرائیل کراوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ هێرشەکەی ئێران

964+

فەهمی نەبی

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هەموو ئامادەکاریەکی ئاسمانی کراوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئیسرائیل.

بەوتەی هاگاری، ئەو درۆنانەی لە ئێرانەوە ئاراستە کراون، بە چەند کاتژمێر ناگەنە ئاسمانی ئیسرائیل، لەهەمان کاتدا میدیا ئێرانییەکان دەڵێن، 50 درۆن لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

هەر ئەمشەو زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زۆربەی شارەکانی ئیسرائیل لێدراوە و هەموو کۆبونەوەیەکی جەماوەری قەدەغەکراوە.

چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبونەتەوە لەئاسمانی عێراق دەنگی درۆنێکی زۆر دێت و وا دەردەکەوێت هەمان ئەو درۆنانە بن کە ئێران ئاراستەی ئیسرائیلی کردوون.