سێ ساڵ لەمەوبەر جارێکی دیکە ئاگری گرتبوو

ئاگر لە کۆگای بەنزیخانەیەکی هەولێر کەوتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاگرێکی گەورە لە کۆگای بەنزیخانەی کۆچەر لە رێگای پیرداو لەشاری هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە 964 دراوە، هەمان کۆگاکردنی سوتەمەنی سێ ساڵ لەمەوبەر جارێکی دیکە ئاگری گرت و ئەو کات شۆفێری بارهەڵگرێکی گواستنەوەی بەنزین گیانی لەدەستدا.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، 25 خولەک دەبێت ئاگرەکە کەوتووەتەوە و چەند تیمێکمان لەوێن و چەند تیمێکی دیکەش لە رێگان، هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.