وه‌زاره‌ت ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه‌

سبه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن رێز له‌ قوربانیانى ئه‌نفال ده‌گیرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سبه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن رێز له‌ قوربانیانى ئه‌نفال ده‌گیرێت و بۆ ئه‌مك مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم سه‌رجه‌م ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحکومی) ئاگادركردووته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، سبه‌ی یەکشەممە رێکەوتی 14.4.2024، لە وەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی  گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن.

وه‌زاره‌ت راشیسپاردوون كه‌ له‌دواى رێزگرتنه‌كه‌، باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت.

دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید بۆ 964: سه‌مفۆنیایه‌ك له‌سه‌ر ...

دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید بۆ 964: سه‌مفۆنیایه‌ك له‌سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال ئاماده‌ ده‌كه‌م