ئاسایش بەدوای هێرشکارەکان دەگەڕێت

زانیاری نوێ لەسەر شەڕەکەی شەوی رابردووی گوندی شەوک

964+

کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەری نزیک هەولێر شەڕ لە نێوان دوو خێزانی نزیک یەکتر دروست بوو، 964 زانیویەتی تا ئێستا هیچ یەک لە بکەرانی سەرەکی رووداوەکە کە هاتونەتە گوندەکە دەستگیرنەکراون.

خزمێکی نزیکی یەکێک لەو دوو خانەوادەیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، بنچینەی شەڕەکە بۆ ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کاتێک یەک لەکوڕە ئامۆزاکانمان کوڕی ئامۆزایەکی دیکەی بریندار کرد و شەڕ لەنێوانیان روویدا، دواتر بە هەوڵی چەند کەسێک ئەو خانەوادەیەی تەقەیان کردبوو گوندەکەیان جێهێشت.

شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئەو خانەوادەیەی گوندی شەوکیان جێهێشتبوو هاتونەتەوە ناو گوندەکە و تەقەتان لەیەکتر کردووە، تەنانەت لەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە دەنگی چەکی قورسیش دەبیسترا.

964 دەزانێت تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەوانەی هاتوونەتە ناو گوندەکە و هۆکاری دروستبوونی تەقەبوون دەستگیرنەکراون، سکاڵایان بەرامبەر تۆمارکراوە و ئاسایش بەدوایان دەگەڕێت،  بەڵام  زیاتر لە 10 کەسی ئەو خانەوادەیەی لە گوند مابوون دەستگیرکراون.

964 چەند جارێک لەگەڵ ئاسایشی هەولێر قسەی کردووە دەڵێن، “لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنین”.

کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر لە رێگای پیرمام.

"تۆمەتبارانی شەڕەکەی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر دەستگیردەکرێن"