جێگری كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر بۆ 964:
“باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌مان دانه‌خستووه و كه‌سیش عێراقی جێنه‌هێشتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جێگری كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر دانه‌خستووه و بۆ یه‌ك رۆژ له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن.
یۆرت پۆستۆمۆس به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، باڵێۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر دانه‌خستووه، هیچ كه‌سێكیشیان عێراقی جێنه‌هێشتووه، به‌ڵام ته‌نیا بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه تیمه‌كانیان له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن.
وتیشی، سبه‌ی تاوتوێی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و بڕیاری دیكه ده‌ده‌ن.
جێگری كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی به 964 راگه‌یاند، “ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران له عێراقه‌وه وه‌ڵامی ئیسرائیل بداته‌وه، پێشتر له لایه‌ن ئێرانه‌وه به بیانووی بوونی ئیسرائیل په‌لاماری هه‌ولێر دراوه، بۆیه وه‌ك رێوشوێنی خۆپارێزی سبه‌ی له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ین و ته‌نیا بۆ یه‌ك رۆژ”.
“هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئێران هێرش بكاته سه‌ر عێراق یان هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك رێككارێكی گشتی، كه جارجار كاری پێده‌كه‌ین، سبه‌ی له باڵیۆزخانه له به‌غدا و كونسڵخانه له هه‌ولێر ده‌وام ناكه‌ین و له ماڵه‌وه به ئۆنلاین كار ده‌كه‌ین”، یۆرت پۆستۆمۆس كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر وای وت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و به تایبه‌تی میدیای ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، ئێران له ماوه‌ی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوو هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق.