ئاسایشی هەولێر

“تۆمەتبارانی شەڕەکەی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر دەستگیردەکرێن”

+964

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، شەڕەکەی گوندی شەوکی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لەلایەن هێزەکانیانەوە کۆنترۆڵكراوە، تۆمەتبارانیش دەستگیردەکرێن.

نزیکەی دوو کاتژمێر لە گوندی شەوکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە هەولێر شەڕێکی گەورە روویدا لەنێوان دوو بنەماڵە و دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش کۆنترۆڵکرا و شایەتحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بە 964ی راگەیاند، لە ئێستادا دەنگی تەقە نەماوە و بارودۆخەکە ئاساییە.

پەیامنێری 964 لە زاری هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئەو ناوچەیەوە پێی راگەیاندین، کێشەکەیە نوێ نییە و بەهۆی مامەڵە و هەبوونی قەرزە لە نێوان دوو بنەماڵە، پێشتریش هەمان شت روویداوە و بریندار هەبووە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح