"کەرکوک ئارامە"
پاش 18 ساڵ گەڕایەوە کەرکوک و بوو بە قەشە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
نوێنەری پاپای ڤاتیکان، ژمارەیەک لە قەشەی شارەکانی عێراق لە کەرکوک بوون، تا بەشداربن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی قەشەیەکی نوێ بۆ کڵێسای مەریەم عەزرا لە شارەکە.
ئەمڕۆ هەینی 12.4.2024 ئەو قەشە نوێیە دەستبەکاربوو، کە ماوەی 18 ساڵە لە فەڕەنسا دەژی و یەکێکە لە پەیڕەوانی مەسیح و خەڵکی کەرکوکە.
سامر یوسف هنداوی قەشە نوێیەکەیە، ئەو بە 964ـی وت، “ماوەی 18 ساڵە لە وڵاتی فەرەنسا لە غەریبیدا دەژیام، لەسەر داواکاری کاتدرائیە قەلب ئەقدەس گەڕامەوە بۆ شاری کەرکوک وەک قەشەی نوێ لە کڵێسای مەریم عەزرا دەستبەکاربووم”.
“ئێستا بارودۆخی کەرکوک لە رووی ئەمنییەوە زۆر ئارامە و داواکارم ئەوانەی لە غەریبیدا دەژین بگەڕێنەوە بۆ شارەکە، لە ئێستادا دەتوانین بە ئارامی نوێژ و تاعەتی خۆمان بکەین بە بێ هیچ دڵەراوکێیەک” سامر یوسف هنداوی وای وت.
پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بهغدا
ئەوە لە کاتێکدا رۆژی 11.4.2024، کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان رایگهیاند، شهوی رابردوو کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بارەگاکەی خۆی لە بەغدا.
سهرچاوهكه له ماڵپهڕی فهرمیی خۆی بڵاویكردهوه، تیمێك بە نوێنەرایەتی محهمهد شیاع سودانیی سهرۆك وهزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بهغدا پێشوازییان لە لویس ساکۆ کرد، ههروهها شاندێك كه پێكهاتبوون له قەشە باسیلیۆس یاڵدۆ، یاریدەدەری پاتریارک، قەشە شالیمۆن واردۆنی، قەشەی بەغدا و ئهو كارمهندانهی له بارهگای پاتریارك كاردهكهن، یاوهری كاردیناڵ لویس ساكۆیان كرد بۆ گهڕانهوه بۆ بارهگاكهی له بهغدا.
لە مانگی تهمموزی رابردوو بەهۆی لێسەندنەوەی مەرسومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، بۆ دەستنیشانکردنی وەک پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان، لویس ساکۆ بەغدای جێهێشت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
دیمەنی دەستبەکاربوون و پیرۆزبایی؛