"بەردەم دوکانەکانیان چەورە"

بەشێک لە دوکاندارەکانی شەقامی سەهۆڵەکە 500 هەزار دینار سزایان بۆ نوسرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لیژنەیەکی شارەوانی ئەمڕۆ هەینی چوونەتە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی و پسوڵەی 500 هەزار دیناریان وەک سزا بۆ بەشێک لە دوکاندارەکان جێهشتووە.

خاوەنی یەکێک لە دوکانەکان دەڵێت، بەبیانوی ئەوەی بەردەم دوکانەکانمان چەورە 500 هەزار غەرامەمان بۆ نوسراوە، لەکاتێکدا بەردەم هەموو دوکانەکان بەکرێ دراون بە عارەبانە، ئەوانن سەرچاوەی چەورکردنی بەردەم دوکانەکان.

خاوەنی عارەبانەیەک ئەوە رەتدەکاتەوە دەڵێت، هەفتەی دووجار بە تێزاب ژێر عارەبانەکە دەشۆین و ناهێڵین چەوری بمێنێتەوە.

بە تۆن زبڵ و خاشاک لە سەهۆڵەکە جێهێڵرا

بە تۆن زبڵ و خاشاک لە سەهۆڵەکە جێهێڵرا