ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

نرخی هەر مسقالێک زێڕ گەیشتە 500 هەزار دینار

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ هەینی ئەگەرچی بازاڕی کڕێن و فرۆشی زێڕ لەشارەکانی هەرێم داخراوە، بەڵام ئەندامێکی لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگران دەڵێت، نرخی هەر مسقالێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە 500 هەزار دینار.

دانا وەرتی ئەندامی لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگرانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێڕ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بگاتە ئەو ئاستە، بەجۆرێک پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەشی لێ دەکرێت.

ئەو ئەندامەی سەندیکای زێڕینگران هۆکار بەرزی نرخی زێڕ بۆ زیادبوونی ململانێیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە، هاوکات لەماوەی دوو مانگی رابردوودا چین 30 تۆن زێڕی کڕیووە و ئەمەش هۆکارە.

هەر مسقالێک زێڕ 25 هەزاری چووەتەسەر و ئەمشەویش تا درەنگ...

هەر مسقالێک زێڕ 25 هەزاری چووەتەسەر و ئەمشەویش تا درەنگانێک بانکی مەڵکەندی کراوەیە