لە گەلی عەلی بەگ

ئۆتۆمبێلێکی پارککراو جوڵە دەکات و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تردا

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە هاوینەهەوار و سەرچاوەی ئاوی گەلی عەلی بەگ ئۆتۆمبێلێکی لە پارککراو، بەبێ شۆفێر جوڵەی کردووە و کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تردا.

بەهۆی ئەو رووداوەوە کەسێک بریندار بووە، و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12.4.2024، هاتوچۆی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 ئەوەی وتووە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەران لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ روویداوە،‌ ئۆتۆمبیلی جۆری تاهۆی شۆفلێت، لە دوای وەستان و پارککردن بەبێ شوفێر جوڵەی کردووە، و وەرگەڕاوە و کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی تاکسی.

هەردوو ناوچەی ئۆتۆمبیلەکانی لێ وەستاون، ناوچەی پارک بوون بەڵام بە نزیکەی زیاتر لە دوو مەتر ئۆتۆمبێلی تاهۆ شۆڤلێتەکە لەسەرەوە تاکسییەکە پارککراوە و لەگەڵ جوڵەکردنیدا، کەوتووە بەسەر تاکسییەکەدا، و بەشی بەشێوەی هەردوو ئۆتۆمبیلەکە زیانیانیان بەرکەوتووە.

هاتوچۆی سۆران لەو بڵاوکراوەدا دەڵێت، داوا لە شوفێران دەکەین دڵنیایی وەربگرن لە دوای وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانیان و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتوچۆ بن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی هەموویەک.

دیمەنی رووداوەکەوە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):