پارە و زێڕی زۆری دزیوە

15 ملیۆن دیاری بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی دزێک ئاشکرا بکات

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە درەنگانی شەودا دز چووەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی “شمێت” سەر بە ناحیەی زاب لەقەزای حەویجە، پارە و زێڕێکی زۆری بردووە، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە خەڵاتێکی 15 ملیۆن دیناریان دیاریکردوە بۆ هەر کەسێک زانیاری لەسەر دزەکە ئاشکرا بکات.

بیلال عەبد عوبەیدی ئەفسەری هەوڵگری و لێکۆڵینەوەی لە فەوجی یەکی حەشدی شەعبی لە ناحیەی زاب بە 964ـی وت، خێزانێک لە گوندەکە  سەرقاڵی ژنهێنان و ئاهەنگبوون بۆ کوڕێکیان، دزەکە ئەمەی بەهەل زانیوە چوەتە ماڵەکە و بڕی 70 ملیۆن دینارو بڕێکی زۆر زێری دزیوە.

وتیشی، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بڕی  15 ملیون دیناریان وەک دیاری داناوە  بۆ هەرکەسێک بیگەیەنێت بەسەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی تاوانبارەکە، ئەمەش وەک هاندانە بۆ هاوڵاتییان کە هەموو کەس لای خۆیەوە دەست بە پرسیار و لێکۆڵینەوە بکات.

گوندی شمێت سەر بە ناحیەی زابی قەزای حەویجە دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای کەرکوک و دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی عەرەبن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران

لە کەرکوک 90 ملیۆن دینارى دزى

لە کەرکوک 90 ملیۆن دینارى دزى