دەگەڕانەوە بۆ ئەرکی سەربازی

دوو سەربازی عێراقی بە ماتۆڕسکیلێکەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو سەربازی سوپای عێراقی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر دەوامی فەرمی بە ماتۆڕسکیلەکەیان لە ناحیەی لەیلان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.

عەلی ئەحمەد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوکە بە 964ـی وت، دوو سەربازی سوپای عێراق لەکاتی گەڕانەوەیان بۆئەرک کە ماتۆڕێکیان پێبووە لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ ناحیەی لەیلان و بەدیاریکراوی لەفولکەی پەنجا عەلی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا مۆتۆڕۆس تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە هۆبەی پزیشکی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964 ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی ماتۆرسوارێک گەیاندراوە بە هۆبەکەمان، بەپێ وتەی پۆلیس کە تەرمەکەیان هێناوە ئەو سەربازە بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستداوە”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، چاوڕوانین کەسوکارەکەی بێن و دوای توێکاری تەرمەکەیان رادەست بکەن.

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون