دیمه‌نێكی شوێنى پێشوازیكردن له گه‌شتیاران له سنوورى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه
سبه‌ى ئاماره‌كان ئاشكرا ده‌كات
هه‌ڵه‌بجه به نوقڵ و دابه‌شكردنى عه‌لاگه پێشوازى له گه‌شتیاران كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ شێوازى پێشوازیكردن له گه‌شتیاران تایبه‌ت بووه و نوقڵ و عه‌لاگه‌ى خۆڵیان پێدراوه.
له دوێنێوه، چیا قاسم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ دوولیژنه ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌ى به‌سه‌رده‌كاته‌وه و سبه‌یش له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن.
چیا به 964ـى وت، له رێگه‌ى لیژنه‌كانه‌وه به‌وردى چاودێرى شوێن و شوێنكاره گه‌شتیارییه‌كانيان كردووه و رێنمایی پێویستیان پێداون.
وتیشی “ئه‌مساڵ ژماره‌ى گه‌شتیار بۆ سنووره‌كه‌مان زیاتره له ساڵى پار و سبه‌ینێش به‌فه‌رمى ئاماره‌كان راده‌گه‌یه‌نین”.
پێنج تیمی ئامار له ده‌روازه‌كانه‌وه پێشوازیان له گه‌شتیاران كردووه، جگه له پێدانى عه‌لاگه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خوڵ و پاشماوه و پۆسته‌رى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، ئاو و شیرینیشیان به‌سه‌ردا دابه‌شكردوون.